
وردەکارى لە کۆمێنتە
شوان كەریم زاری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە “وشە”ی راگەیاند، لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراقەوە تا ساڵی 2013، ئەو كاتەی بەغدا مووچە و بودجەی هەرێمی بڕی، واتە لەو هەشت ساڵەدا ئەوەی بەغدا و حكوومەتی هەرێم بە سلێمانییان داوە و دەیان ملیار دۆلارە، بەڵام كوا بە چی خەرج كرا و كرا بە چی، كوا سوودی بۆ خەڵك و پارێزگاكە و كوا خزمەتكردنەكە، كوا پڕۆژە و خزمەتكردن؟،.
باسی لەوەش كرد، حكوومەتی هەرێم باشترین خزمەتی بە سلێمانی كردووە، بە شایەتی وەزیرەكان، كە خۆیان لە ساڵیادی كابینەی نۆ باسیان كردووە، سەرۆكی حكوومەت هەمیشە لە خەمی خزمەتكردنی سلێمانیدا بووە، هەر ئەوەندە بەسە بە چەندان سەرۆكی حكوومەت كە هی یەكێتی بوون، شەقامی 100 مەتری بوو بووە گرێ كوێرە و خەونی سلێمانی، بەڵام نەیانتوانی بیكەن، هەرچەندە چەند جارێك بەردی بناغەی دانرا، بەڵام سەرۆكی حكوومەت لە كابینەی نۆ ئەوەی كرد.
دووپاتی كردەوە، یەكێتی هەر ئەوەی وەیستووە قەوارەی هەرێمی كوردستان لاواز بكات و كاریشی بۆ كردووە، ئێستەش گەیشتووەتە ئەنجامەكەی و دەیەوێ ئەو مەترسییە دروست بكات و سلێمانی جیا بكاتەوە، بەڵام با باش ئەوە بزانێت ئەو بە دەیان ملیار دۆلار نەیتوانی خزمەتی سلێمانی و خەڵكەكەی بكات، هەزار هێندەی پارەی بودجەشی بۆ تەرخان بكەن ناتوانێت خزمەتی پێ بكات.