نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنەوەى گۆڕان: ئەوەى یەکێتى دەیکات بەناوى بودجەى سلێمانییەوە هاوکارى کردنى دووژمنانە بۆ لەناو بردنى قەوارەکەمان

بزووتنەوەى گۆڕان: ئەوەى یەکێتى دەیکات بەناوى بودجەى سلێمانییەوە هاوکارى کردنى دووژمنانە بۆ لەناو بردنى قەوارەکەمان

ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆكی پێشووی جڤاتی گشتی گۆڕان ڕیگەیاند: مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگای سلێمانی شتێكی زۆر خراپە، وەك ئەوە وایە بە دەستی خۆمان بڵێین قەوارەی هەرێمی كوردستان ناهێڵین، چۆن رێگە بەوە دەدرێت، رەنگە گرفت هەبێت و كێشە دروست بووبێت، بەڵام ئەوە ناكاتە ئەوەی قەوارەی هەرێم لاواز بكرێت.

زیاتر گوتی، جیاكردنەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەولێر و دهۆك، بە مانای لەناوبردن و كۆتاییهێنانە بە هەرێمی كوردستان، ئەوەش دڵخۆشییە بۆ عەرەب و شیعەكان، عەرەب و لایەنە نەیارەكانی كوردستان لە بەغدا نایەن بڵێن با هەرێم نەمێنێت، بەڵام ئەو لە خوای دەوێت كە لە ناوخۆوە داوای شتێكی لەو جۆرە بكرێت، ئەوانیش پشتیوانی دەكەن و لەگەڵیدا دەبن.

دووپاتی كردەوە، ئەو بڕگەیە هیچ سوودی بۆ سلێمانیش نابێت، چونكە لە هەولێر جیا دەكرێتەوە، سلێمانی پێوەندی بە هەرێمەوە نامێنێت و قەوارەی هەرێم لەناو دەچێت، رەنگە سبەی بتوانن چوار جادە بكەن، بەڵام هەر جیاكردنەوەیەك لە هەرێم كارەساتە و كۆتاییهێنانە بە قەوارەكەمان.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *