
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە هەر هاوبەشێک تا رێکەوتی(15/6/2020) قەرزی کارەبای بدا لە 15%ی لێخۆش‌بوونیان بۆ دەكرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(چركه) نێردراوە هاتووە”ئاماژه به كۆبونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتو‌كاڵى) ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ى كه تا رۆژى (15/6/2020) قه‌رزى كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت”.
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە “گشت هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌روارى 6/6/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رامانگه‌كانى كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن”.