
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسی، ده‌ڵێ، خیانه‌ت له جه‌سته‌ی بڵێسه و حزبه‌كه‌یشی ده‌رناچێ، چونكه ده‌بێت ئه‌وان بزانن متمانه‌ی خه‌ڵكیان نییه و ناتوانن به‌ناوی حكوومه‌ته‌وه قسه بكه‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه بڵێسه جه‌بار له پۆستێكی فه‌یسبووك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بیانووی بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ناو بودجه هێناوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه كه هیچ ئه‌ته‌كێتی حوكمڕانی نازانێت و به 18 كورسیی په‌رله‌مانه‌وه ده‌یه‌وێ حزبه‌كه‌ی له بری حكوومه‌ت وه‌ڵامی به‌غدا بداته‌وه.
ئامانج عه‌لی ده‌ڵێت، ”كاتێك حزبه‌كه‌ی بڵێسه خاوه‌نی ته‌نیا 18 كورسیی په‌رله‌مانه، ده‌بێ بیریان بێ كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ناوی هه‌مووانه‌وه قسه ده‌كات و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر لای ئه‌وه.