نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: حكومه‌ت بڕیاریدا له‌مه‌ودوا خه‌رجی كه‌ره‌نتینه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌بێت كورونتینه‌ده‌كرێن

به‌په‌له‌: حكومه‌ت بڕیاریدا له‌مه‌ودوا خه‌رجی كه‌ره‌نتینه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌بێت كورونتینه‌ده‌كرێن

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیاند پرۆسەی كەرەنتینكردن لەسەر خەرجی ئەو كەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە دەستیپێكردوە‌ گوتی ئەوانەی لە شارەكانی عێراقە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان 48 كاژێر ‌و ئەوانەش لە دەرەوەی عێراق دەگەڕێنەوە 14رۆژ كەرەنتین دەكرێن”.
د.محەممەد قادر خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، راگەیاند پرۆسەی كەرەنتینكردن لەسەر خەرجی كەسە گەڕاوەكانی دەرەوە دەستیپێكرد ‌و گوتی: “پرۆسەی كەرەنتینكردن لەسەر خەرجی كەسەكان لە پارێزگای دهۆك چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و لە سلێمانی ‌و هەولێریش دەستپێدەكات تەنیا خەرجی مانەوە لەسەر كەسەكانە پشكنینەكان لەسەر خەرجی وەزارەتی تەندروستی دەبێت”.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی پرۆسەی كەرەنتینكردن دوو جۆرە ‌و گوتی “هەموو ئەوانەی لەشارەكانی عێراقەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان 48 كاژێر ‌و ئەوانەش لە دەرەوەی عێراقەوە دەگەڕێنەوە 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن”.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا 12 هەزار و 422 هاووڵاتی کە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە، کەرەنتین کراون. ئێستا تەنیا هەزار و 58 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ 181 لە هەولێر، 63 لە سلێمانی، 814 لە دهۆك.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *