نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنەوەی ئیسلامی.. سەرۆک بارزانی مەرجەعی باڵای کوردە

بزووتنەوەی ئیسلامی.. سەرۆک بارزانی مەرجەعی باڵای کوردە

سەلام كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، ڕاگەیاند: ” هەر سەركردە و حزبێك دەستپێشخەری بكات بۆ یەكڕیزی ناوماڵی كورد پێشوازی لێدەكەین، دەمێكە چاوەڕێی ئەوە لە سەرۆك بارزانی دەكرێت، لەم سەردەم و قۆناغە لە كەسایەتییە لە پێشینەكانی خەباتی كوردستانن.

دەڵێ: ” كوردستان پێویستی بە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی هەیە، ئێستە كاتی ئەوەیە لایەنە سیاسییەكان ناكۆكییەكانیان وەلاوە بنێن تا كورد لە سەرئاستی دەوڵەتانی ئیقلیمی و عێراق بە كاریگەری رۆڵی خۆی ببینێت.

داوایشی كرد كە لایەنە سیاسییەكان بەدەم دەسپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانییەوە بچن، چونكە ئەو مەرجەعی باڵای كوردە و دەتوانێ‌ هەمووان بۆ گفتوگۆ و چارەسەری كێشەكان كۆ بكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی‌ ئایار، لەمیانی‌ كردەوە یادگەی‌ نیشتمانی‌ بارزانی‌، سەرۆك بارزانی‌ وتارێكی‌ پێشكەشكرد و تیایدا دەسپێشخەری‌ كرد كە لایەنە سیاسییەكانی‌ كوردستان لەسەر كێشەكان كۆببنەوە و پێش ئەوەیش مەكتەبی‌ سیاسیی پارتی‌ و یەكێتی‌ گفتوگۆ بكەن و هیچ رەوشێكی‌ تەمومژاوی‌ لەنێوانیاندا نەمێنێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *