نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە نەوت، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵیش، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

باڵیۆزی بەریتانیا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.

دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی تەواوی مافەکانی ئێزدییەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات کردەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *