نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئامادەیی بۆدامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئامادەیی بۆدامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین

پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان – جینۆسایدی کوردی فەیلی


ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی ئایاری 2023)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، “بەبۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان – جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی رێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون”.

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *