نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ب سەلاحەدین محەمەد بەهادین لاهور جەنگی بەچی دەناسێنێت

ب سەلاحەدین محەمەد بەهادین لاهور جەنگی بەچی دەناسێنێت

سەلاحەدین محەمەد بەهادین وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی لە لاهور جەنگی کرد ، دەڵێ ئێمە وەک هاوسەرۆکی یەکێتی مامەڵە لەگەڵ لاهوور جەنگی دەکەین.

لاهوور جەنگی لە فەیسبووکی خۆی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نوسیویەتی،ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر لەگەڵ برای بەڕێزمان مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبووینەوە.

لاهوور جەنگی دەڵێ،لە دیدارێکدا کە هەریەک لە هەڤاڵان ژینۆ محەمەد، شادمان مەلا حەسەن، چەتۆ ساڵح ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆمانکرد دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی و پرسی هەڵبژاردنەکان بە تایبەتی.

باسی لەوەشکردووە، جەختمانکردەوە لەسەر پێویستیی خستنەگەڕی هەوڵەکان و ڕۆڵی هێز و لایەنە کوردستانییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کە بۆتە مایەی نیگەرانیی خەڵکی کوردستان، ڕامانگەیاند کە هەڵبژاردن تەنیا چارەسەرە بۆ ئەم قۆناغە، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

دەڵێ،هاوکات پێویستیی یەکدەنگی کوردمان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دووپاتکردەوە و ڕامانگەیاند، هەوڵەکانمان لەو پێناوەیە کە لایەنە کوردستانییەکان جیاوازتر مامەڵە بکەن لەپێناو بەرژەوەندیی میللەتەکەمان، داوامانکرد کە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کورد بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکات.

لەکۆتایدا وتوشیەتی،سوپاسی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین دەکەم کە پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانمان، پشتیوانیی خۆشی بۆ ئەو هەنگاوە دووپاتکردەوە کە کورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکات.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *