
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق هیوای خواست كە بگەن بە رێككەوتن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم بۆ توركیا، ئەوەش دوای وەستانی بۆ ماوەی مانگێك بەهۆی كێشەیەكی یاسایی كۆنەوە.
روونی كردەوە، سەبارەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە وەك دوورترین ماوەی پێشبینیكراو دەگەینە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوت، بۆیە ئاماژەكان بۆ ئەو بابەتە ئەرێنین.