
هاوسەرۆکى یەکێتى وەک خۆى دەڵێ بەهۆى حەزى لە شێتخانەیە و هەموو ڕەفتار و کارەکانیشى کاردانەوەى وەک شێتێ لەبەردەم ڕاى گشتى سیاسییەکانى کوردستان و عێراق دەبیندرێ، لە ئێستەدا لایەنە عێراقییەکان وەک پاشکۆى خۆشیان بافڵ تاڵەبانى و حزبەکەیان قبوڵنییە.
چاودێرانى سیاسیی بافڵ تاڵەبانى وەک سەرکردەیەکى ڕاستەقینە ناتوانێت مامەڵە بکات بۆیە لایەنە عێراقییەکان بە هاوشانى خۆیانى نازانن و تەنانەت وەک پاشکۆش ئامادەنین مامەڵە لەگەڵ یەکێتى بکەن.
عومەر فارس چاودێرى سیاسى دەڵێ، ئەوەندە ئاستى خۆى دابەزاندووە بافڵ تاڵەبانى ،لایەنە عێراقیەکان وەک پاشکۆى خۆشیا مامەڵەى لەگەڵ ناکەن ،بینیمان چى بۆ مالیکى و چوارچێوەى هەماهەنگى نەکرد بەڵام بێ ئەوەى پرسیشى پێبکەن لەکۆتاى ساتى ڕێکەوتنەکان پشتیان تێکرد.
فارس ، پێ وایە : سەرکردە عێراقیەکان بافڵ تاڵەبانى بە هاوشانى خۆیانى نازانن بۆیە نایانەوێت وەک سەرۆکى حزبێکى کوردستانى و عێراقى مامەڵەى لەگەڵ بکەن.