نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتى و هاوپەیمانەکانى شکستێکى گەورەیان توشى ڕەیان کلدان و بافڵ تاڵەبانى کرد

پارتى و هاوپەیمانەکانى شکستێکى گەورەیان توشى ڕەیان کلدان و بافڵ تاڵەبانى کرد

فڕاکسیۆنى پارتى و هاوپەیمانەکانى لە پەرلەمانى عێراق شکستیان بەو بەرنامەى ڕەیان کلدان و بافڵ تاڵەبانى هێنا ٥ کورسى کۆتایى پەرلەمانى عێراق بدزن و لەمەولا دوو کورسیان بۆ هەولێر و دهۆک دەبێت.

بافڵ و رەیان كلدانی هاوپەیمانییەكی پتەو لە نێوانیاندا هەیە، لەكاتێكدا رەیان كلدانی چەندان تاوانی ئەنجامداوە و بەردەوامیش دژی كورد مامەڵە دەكات، تاكە كەس لەناو كورددا باوەشی پێدا دەكات بافڵ تاڵەبانییە.

ئەوان لە هەوڵی ئەوەبوون كە كورسی كریستیانەكان لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خۆیان ببەن بەجۆرێك پێنج كورسییەكەی كۆتای كریستیانەكان لە عێراقدا، بە یەك بازنەی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام شكستیان هێنا.

ئەو هاوئاهەنگییەی نێوان كلدانی و بافڵ كوردستانیشی دەگرتەوە ئەگەر پیلانەكەیان سەری بگرتبایە، بەڵام جارێكی تر ئەو دوو شكستخواردووە تووشی شۆك بوون كاتێك ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ یاساكەی بە جۆرێكی تر پەسەند كرد و كورسی كریستیانەكانی نەكرد بە یەك بازنە.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *