
وردەکارى قسەکانى لەم لینکەدایە
عەلی عەونی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، ئەوەی كە حەزی لە رووخانی قەوارەی هەرێمە، دەبێت گومان لە كوردبوونی خۆی هەبێت، هەر كوردێك زەڕەیەك شەرەف و غیرەتی هەبێت، حەز بە بەردەوامی و گەشەسەندن و بەهێزبوونی قەوارەی هەرێم دەكات تا دەگاتە سەربەخۆبوونیش.
باسی لەوە كرد، ئەو قەوارەیە تەنیا بۆ باشووری كوردستان نییە، بەڵكو جێی ئومێد و هیوای 50 ملیۆن كوردە، قەوارەی هەرێم بە هیمەتی كورد رادەوەستێ، ئەوانەی هیوایان بەو هەرێمە هەیە زۆر زیاترن لەو گەوج و گوجەرانەی كە هیوای نەمانی دەخوازن.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ئەوانەی چەپڵەی رووخانی هەرێم لێ دەدەن، خۆفرۆشن و غەریبی ژێردەستەی دەسەڵات و پۆستاڵی رژێمی بەعس و عەرەب دەكەن، ئەو رۆڵەی یەكێتیش كە دەیگێڕێت و خراپی دۆخەكە، وەك كەری دێزی لێ هاتووە كە حەز بە تۆپینی خۆی دەكات بۆ ئەوەی زیان لە خاوەنەكەی بدات.