
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌و حزبه‌یه به درێژایی مێژوو چه‌ندان جار ده‌ستی له ناو ده‌ستی دوژمن كردووه، زیانی گه‌وره‌ی به شۆڕش و خه‌بات و حوكمڕانی گه‌لی كورد گه‌یاندووه،له ئاینده‌شدا مه‌ترسیداره و پێویسته ئیتر ڕێ نه‌درێ خیانه‌تی نیشتمانیی له كوردستان بكات.
ڕه‌نجده‌ر نه‌وشیروان چالاكی مه‌ده‌نی، ڕایگەیاندووە:”یه‌كێتی و هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی بوونه‌ته ئه‌و مه‌ترسییه بۆ ئێسته و ئایندهی قه‌واره‌ی كوردستان، بۆیه ئیتر پێویسته پێیان بگوترێ بوه‌ستن. ئه‌م قه‌واره ده‌ستوورییه ئومێدی 40 ملیۆن كورده و لێتان قبووڵ ناكه‌ین به‌رده‌وام ده‌ست له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا تێكه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌و گوتی، یه‌كێتی مێژووی خیانه‌تی نیشتمانیی به‌رده‌وامی هه‌یه و تازه‌ترینی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بوو كه كه‌ركووكی له ئازادی و سه‌رفرازییه‌وه خسته‌وه ژێر داگیركاری عه‌ره‌ب، ئه‌و خیانه‌ته‌یان قه‌ت له بیر ناكه‌ن و جارێكی تریش له یه‌كێتی قبووڵ ناكرێ خیانه‌تی هاوشێوه بكات، چونكه زانیاری هه‌یه بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ حه‌زی له شێتخانه‌یه، پێشنیاری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه كردووه سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان داببڕن و بیخه‌نه‌وه سه‌ر به‌غدا، ئه‌و هاوسه‌رۆكه باش ده‌زانێت خۆی و حزبه‌كه‌ی لای گه‌لی كورد بێزراون و له هه‌ڵبژاردن تووشی دۆڕان ده‌بێته‌وه، بۆیه هه‌وڵی خیانه‌ت ده‌دات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە