نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حوسێن کەلارى: ڕەفتارە تیرۆرستییەکانى بافڵ و قوباد هۆکارە بەخەراپى ناوى کوردستان بهێندرێ

حوسێن کەلارى: ڕەفتارە تیرۆرستییەکانى بافڵ و قوباد هۆکارە بەخەراپى ناوى کوردستان بهێندرێ

حوسێن کەلاری، کادیری پێشكەوتووی پارتی راگەیاند: ”گرووپێكی یەكێتی پێشینەیەکی مێژوویی لەگەڵ کوشتن و تۆقاندن و تیرۆرکردن هەیە بە جۆرێك كە خۆشیان ناتوانن حاشا لەوە بکەن کە لە تیرۆرکردنی هاوکار جاف لەلایەن گرووپێكی دەستڕۆیشتووی ئەوانەوە بووە و ئێستاش تیرۆریستانیان داڵدە داوە، ئەگەر نا با بفەرموون لە دادگا ئەستۆپاكیی خۆیان بسەلمێنن بە بەڵگە.“ ڕوونیشی كردەوە كە هەر ئەو گرووپەی نێو ئەو حزبە دەستی لە تیرۆركردنی لیوا موراد كانی كوردەیی و زۆر كەسی دیكەشدا هەیە.
ئاماژەشی بەوە كرد كە لە ئەنجامی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و دەستبردن بۆ (تیرۆر، تۆقاندن، سەرانەسەندن، گرتنی هەڕەمەكیی خەڵكی بە ناو و پاساوی جیاواز، ڕێگەگرتن لە خەڵك و دابەزاندنیان لە ئۆتۆمبێلەكانیان و ڕفاندنی ئۆتۆمبێلەكانیان و دەیان پێشێلكاریی دیكە)، دۆخێكیان خولقاندووە كە لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكاندا بەخراپی باسی هەرێمی كوردستان بكرێت

بەپەلە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

ڕۆژی سێشەممە 10ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *