
ئەمڕۆ لە چیای سەفین، لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتیی ئارین بارزانی، گەورەترین چالاكیی شاخەوانیی ئەنجام درا و لە كتیبی گینس تۆمار كرا.
كۆمپانیای visit Kurdistan توانی یهكهم ژمارهی پێوانهیی له كتێبی گینیس تۆماربكات به ئهنجامدانی گهورهترین چالاكی شاخهوانی به بهشداری زۆرترین شاخهوان له یهك كاتدا به یهك رێڕهو، کە زیاتر لە 800 شاخەوان بە سەرپەرشتی ئارین بارزانی.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی چالاكییەكە، تۆماركردنی گەورەترین چالاكیی شاخەوانی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییان لە مەراسیمیكدا راگەیەندرا و بەڵگەنامەكەش پێشكەش بە ئارین بارزانی كرا.
ئارین بارزانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەگەڵ بڵاو كردنەوەی ژمارەیەك وێنەی چالاكییەكە نووسیویەتی”بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند. بووینە خاوەنی نازناوی هەڵگری ژمارەی پێوانەیی جیهانی و ئەمەش بەبێ ئێوە بەدەست نەدەهات. دەستتان خۆش و زۆر سوپاس.”


