نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: گەورەترین ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیایە

مەسرور بارزانی: گەورەترین ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیایە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئانالینا بێربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ڕایگه‌یاند: من بە ناوی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە سوپاسی جەنابت (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا) و لە ڕێگەی جەنابتەوە هی حكوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا و خەڵكی ئەلمانیا بكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان كە بێگومان ئەمە هاوكارییەكی زۆر بوو لە ناساندنی ئەو تاوانەی دەرهەق بە خوشك و برا ئێزدییەكانمان كرا لە ئاستی جیهان. هیوادارم وڵاتانی تریش چاو لە ئێوە بكەن، بۆ ئەوەی نەك تەنیا ئەم كۆمەڵكوژییە بەجینۆساید بناسرێت، بەڵكوو ببێتە هاندەرێكیش بۆ ئەوەی لە رووی ئاوەدانكردنەوە و هاوكاریكردنی خوشك و برا ئێزدییەكانمان بەشداری بكەن. ئەڵمانیا بێگومان بۆتە پەناگەیەك بۆ زۆر لەوانەی لێقەوماون، گەورەترین رەوەندی كوردی لە دەرەوە لە ئەڵمانیایە، ئەمەش ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو پەیوەندییە نزیكەی لە نێوان ئەڵمانیا و خەڵكی كوردستاندا هەبووە، بووەتە رێخۆشكەرێك بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان جێی خۆیان لە ئەڵمانیا ببیننەوە. هەروەكوو بینیمان لە كاتی هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر خوشك و برا ئێزدییەكانمان، زۆر خەڵكی ئێزدیی ئێمە ڕوویان كردە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لەوێ زیاتر سەلامەت بن.
گوتیشی: لەبارەی ئێمەوە، هاوكاری و پشتیوانیكردنی ئەڵمانیا لە شەڕی داعش، جێگەی دەستخۆشی و پێزانینی هەموو خەڵكی كوردستان بووە. ئێوە یارمەتییەكی زۆری ئێمەتان دا بۆ ئەوەی زاڵ بین و بتوانین ئەم گرووپە تیرۆریستییە دڕندەیە تێكبشكێنین. هاوكارییەكانی ئێوە بەردەوام بوون، دوای ئەوەش لە ڕووی سەربازی و راهێنان و یارمەتیدانی پێشمەرگەوە بەردەوام بوون. من جارێكی تر سوپاسی ئەو هاوكاریی و پشتیوانییەی ئێوە و خەڵكی ئەڵمانیاش لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەم.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *