
ئەمڕۆ دووشەممە، 6/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری