
چرکە زانیارى وردى دەست کەوتووە بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و لاهوور جەنگى کۆبونەتەوە، چەند بابەتێکیان گفتوگۆ کردووە کە مەترسى گەورەى بۆسەر کوڕانى تاڵەبانى کۆچ کردوو هەیە.
مەلا بەختیار داواى لە لاهوور جەنگى کردووە ئەگەر بێت و بەڵێنى پێبدات لە هەڵبژاردنى ئایندەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کاندید بکرێ بۆ پۆستى سەرۆککۆمارى عێراق، ئەوە لەم کێشە ناوخۆیانەى یەکێتى پشتیوانى دەکات و هەوڵدەدات، بەسەر بافڵ تاڵەبانیدا سەربخەن.
هەرچى بەرهەم ساڵح لەو کۆبونەوە ئامادە بووە ،داواى کردووە کاندید بکرێ بۆ جێگرەوەى کۆسرەت ڕەسووڵ و وەک بەرهەم ساڵح وتوویەتى، کۆسرەت ڕەسووڵ تواناى مومارسەى دەسەڵاتى سیاسى نەماوە ئێستە کوڕەکانى پێگەکەى بەکار دەهێنن و کوڕانى مام جەلالیش خرورى دەسەڵات بوون بۆیە پێویستە ڕابگیدرێن.
بەرهم ساڵح داواى کردووە ، بکرێتە سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتیى لە شوێنى کۆسرەت ڕەسووڵ و ئەوە ئەویش پشتیوانى لاهوور جەنگى دەکات وتوشیەتى پێگەى سیاسى و دیپلۆماسى بەکار بهێنێت دەتوانێت پشتیوانى گەورە بۆ لاهوور بەدەست بهێنێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە