نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڵگەنامەیەک ئاشکرابوو بارزانی نەمر ساڵی 1945 داوای دەوڵەتی کوردی لە بەڕیتانیەکان کردووە

بەڵگەنامەیەک ئاشکرابوو بارزانی نەمر ساڵی 1945 داوای دەوڵەتی کوردی لە بەڕیتانیەکان کردووە

C

بەپێی بەڵگەنامەیەكی مێژوویی كە بریتییە لە نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كورد، بۆ باڵوێزی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا لە بەغدا لە ساڵی 1945، باسی نەهامەتی و ئازارەكانی گەلی كوردی كردووە و داوای پاڵپشتیی بۆ بنیاتنانی قەوارەی نەتەوەیی لە بەریتانیا خستووەتە ڕوو.

ئەوەی خوارەوە دەقی نامەكەی بارزانییە:

بەڕێز باڵوێزی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا لە بەغدا
سڵاو و رێز

پێخۆشحاڵم یەكەم نامەم بۆ جەنابتان رەوانە دەكەم و تێیدا پێشوازی لە هاتنی بەڕێزتان بۆ وڵاتەكەمان بكەم و تكا دەكەم ئەو پێوەندییە نووسراوە، سەرەتای پێوەندییەكانمان بێت لەگەڵ ئێوەی پارێزەری گەلانی لاواز و بێچارە.

بەڕێز باڵوێز…
مایەی خۆشحاڵی و دڵسۆزیمە لە بەرانبەر جەنابتان هەستی ناو دڵی خۆم لە نەهامەتی و ئازاری گەلی كورد بخەمە ڕوو، بە تایبەتی لە عێراق و ئەو شۆڕشە یەك لە دوایەكانەی ئەم گەلە كە لەو كاتانەی گەیشتووەتە پلەی بێزاری لە بەرانبەر ستەمی بەرپرسانی حكوومەتی عێراق، هەڵی گیرساندون، هەموو جارێكیش بووەتە هۆی كوشتن و راگواستنی رۆڵەكانی ئەم گەلە دڵسۆزە كە بەشێكە لە كۆمەڵگەی مرۆیی لەسەر رووی زەوی و مافی لەو ژیان و ئازادییەدا هەیە، كە خوای گەورە بە دروستكراوەكانی بەخشیوە.

بەڕێز باڵوێز…
ئەو دۆخە نەخوازراوەی عێراق بووە هۆی ئەوەی گەلی كورد داوای مافی نەتەوەیی خۆی بۆ باشتركردنی دۆخی ئێستەی پێشكەشی باڵوێزە بەڕێزەكەتان و حكوومەتی عێراق بكات، ئەوەش وەك سەرەتا و رێخۆشكەرێك بۆ كورد و خۆسازدانی بەرێگەی ئاشتییانە و ئازادییەكی تەواو بۆ گەیشتن بە ئامانجی باڵای خۆی كە بریتییە لە “بەدەستهێنانی ئازادی تەواو لە ناو سنووری وڵاتی خۆیدا”. ئەوەش وەك جێبەجێكردنی بڕیاری هەریەك لە سەرۆك وەزیری وڵاتەكەتان بەڕێز چەرچڵ و سەرۆكی ئەمەریكا مستەر رۆزفڵت لە “پەیماننامەی ئەتڵەسی” بۆ مافی گەلان لە دوای جەنگ، بۆیە ئومێدی زۆرمان بە جەنابتان هەیە بە چاوێكی باوكانە سەیری داواكارییەكانی پێشوومان بكەن و ئەو مافە لە سنووری عێراق و بەشێوەیەكی كاتی بدەنە ئەو گەلە كە لێی زەوت كراوە تا كاتی تەواوبوونی جەنگ كە پەنا بەخوا تێیدا سەركەوتوو دەبن، بۆیە ئومێدی سەركەوتنتان لە ماوەیەكی نزیك و “بەدیهاتنی ئومێدی نەتەوەییمان و بنیاتنانی قەوارەی نەتەوەیی دەكەین و لە هێز و رێچكەی دروستی خۆمانەوە پشت بە حكوومەتە شكۆدارەكەتان ببەستین”.

ئەوپەڕی رێزمان قبووڵ بكەن.
دڵسۆزتان
مەلا مستەفا بارزانی
30/3/1945

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *