
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەوەی حکوومەت دەڵێ، نابێ یەکێتی دزی و تاڵانی و قاچاخچییەتی تۆراوە چەندان مانگە نەگەڕاوەتەوە ،ئەنجوومەنی وەزیران بەڵام پۆستی باڵا بۆ کادیرەکانی وەردەکرێ لە حکوومەت.
دیاری ڕەفیق كادیری یەكێتییە و پێش ئەو پۆستەی، قایمقامی قەزای سەیدسادق بووە و لە كاتی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا، خەڵكی سەیدسادق شیرینی و نوقڵیان دابەش كردووە.
وەرگرتنی یەك لە دوای یەكی پۆستەكان لە لایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، لە كاتێكدایە كە ئەو حزبە ماوەیەكە بانگەشەی ئەوە دەكات، گوایە تیمەكەی بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی لە حكوومەت تۆراون.
هۆكاری تۆران و نیگەرانییەكانی قوباد تاڵەبانی لە حكوومەت ئەوەیە كە دەیانەوێ چاوپۆشی لە تاڵانكردنی داهاتی سلێمانی و ناوچەكانی بندەستی لە لایەن یەكێتییەوە بكرێت و كەیسی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جافیش كە دژەتیرۆری یەكێتی لە هەولێر ئەنجامی دا، دابخرێت.