نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی یەکێتی ئەمریکا پشتی لە بافڵ تاڵەبانی کرد

بەرپرسێکی یەکێتی ئەمریکا پشتی لە بافڵ تاڵەبانی کرد

ئه‌مریكا كار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كات لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە، پێگەی هەواڵی “بەغداد الیوم” راپۆرتێكی پڕ لە زانیاری بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات كە ئەمەریكا پشتگیری لە گەڕانەوەی لاهوور شێخ جەنگی دەكات و دەیبەستێتەوە بە بەرهەم ساڵحەوە وە دەڵێ، لە تۆڵەی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی نەیتوانی بیكاتەوە بە سەركۆمار، چووەتە بەرەی لاهوور جەنگییەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەمەریكا لە رێگەی “برێت مەكگۆرگەوە” هەوڵی گەڕانەوەی لاهوور شێخ جەنگی دەدات بۆ گۆڕەپانی سیاسی سلێمانی و هەوڵەكانیشی بۆ ئەم مەبەستە خستووەتە گەڕ.

رەنگە ئەم ویستەی ئەمەریكا بۆ گەڕانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە بەرانبەر ئەوەدا بێت كە بە سروشتی خۆی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان نزیكییەكی زۆری لەگەڵ ئێران هەیە و هاوكاریی و هاوئاهەنگییەكی زۆر لە نێوان ئێران و حزبەكەدا هەیە لە رووەكانی ئابووری و قاچاخی و هەواڵگرییەوە.

بەغداد یەوم وا دەڵێ. لەلایەكی تریشەوە، بەهۆی ئەوەی لەم دواییانەدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ حزب و میلیشیاكانی شیعەی عێراق زۆر لە یەكتر نزیك بوونەتەوە، ئەمەریکا متمانەی پێی نەماوە.

لە راپۆرتی پێگە هەواڵییەكەدا كە پشتی بە لێدوانی سەرچاوەیەكی باڵای بەرپرس لە كوردستان بەستووە، بێ ئەوەی ناوی بڵاو بكاتەوە، هاتووە كە بەرهەم ساڵحیش پێوەندی بە لاهوور شێخ جەنگییەوە كردووە بۆ ئەوەی پێكەوە دەست بە كاری سیاسی بكەنەوە، ئەمەیش وەك تۆڵەکردنەو لە پاڤڵ تاڵەبانی سەیر دەكرێت، چونكە نەیتوانی لە دووبارە كاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەركۆمار سەركەوتوو بێت.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *