
پاره‌یه‌كی زۆر لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە له سلێمانییه‌وه ده‌چێت بۆ به‌غدا و یان کۆشک و زەویی گرانبەهای پێدەکڕێت یان کاری سەفەقاتی جۆراوجۆری پێ دەکرێ.
، په‌رله‌مانتارێكی كوردی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ”به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له‌و دۆخه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتییه، كه خۆیشی به‌شێكه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له سلێمانییه‌وه دەكرێ و پاره‌ی داهاتی ئەو شارە لە شوێنی تر و بۆ شتی تر خەرج دەکرێ.”
هه‌ر رۆژه و قه‌یرانێكی نوێ روو له شاری سلێمانی ده‌كات، به‌تایبه‌ت پرسی دیارنه‌مانی پاره‌ی بانكه‌كان، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خانه‌نشین له سلێمانییه‌وه مووچه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ هەولێر، چونكه داهاتی ئەو شارە و پاره‌ی خەڵکی سلێمانی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه ده‌برێته ده‌ره‌وه و له به‌غدا كاری سیاسیی پێ ده‌كات و کۆشک و زەویی گرانبەهای پێدەکڕێت.
خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگەیاندووە: بافڵ تاڵه‌بانی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له بردنی سه‌روه‌ت و سامانی شاری سلێمانی بۆ دروستكردنی لۆبی سیاسی له به‌غدا، ئه‌و پارەیه‌ی له سلێمانییەوە بۆ مووچه‌ی خه‌ڵك په‌یدا ده‌كرێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی نادیار ده‌برێته ده‌ره‌وه و خه‌ڵكیش ناچار ده‌بێت ته‌ماشای یارییه قێزه‌ونه‌كانیان بكه‌ن، هه‌رجارێك كه پاره‌یه‌كی زۆر له سلێمانی ده‌برێته ده‌ره‌وه، سیناریۆی جیاواز دروست ده‌كرێت.
وتی، ماوه‌یه‌ك به‌هۆی دیارنه‌مانی پاره‌ی بانكه‌كانه‌وه هاتن پرسی هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌تیان كرده ئامانج، گوایه پاره‌ی سلێمانی نادات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیری بچێته‌وه چی‌یان كردووه، دواتر هاتن سنۆبه‌ره‌كانیان سووتاند و زه‌وییه‌كانیان كرده پرۆژه، ئینجا هاتن پاكتاوی حسابی سیاسیی ناوخۆیان كرد و گوتیان ئه‌مه گرووپێكی دیكه‌ی ناو یه‌كێتی ئه‌و كاره‌یان كردووه و ئێمه راستمان كردووه‌ته‌وه، دواتر پرسی نه‌مانی خزمه‌تگوزاری و شكستی تیمی ئه‌وان له حكوومه‌ت و دیارنه‌مانی پاره له سلێمانی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، هاتن به سیناریۆی قێزه‌ون و تیرۆكردنی خه‌ڵك له هه‌ولێر، ویستیان خه‌ڵكی سلێمانی فۆكس له‌سه‌ر ئه‌و پاشاگه‌ردانی و دزی و فزیه‌یان نه‌كات.
گوتیشی: ”سه‌رجه‌م ئه‌م وێرانكارییانه له سلێمانی یه‌كێتی ده‌یكات و پاره‌ی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌برێت بۆ به‌غدا، بۆ كڕینی ده‌نگی خه‌ڵك و ڤێلا و خانوو و زه‌وی، بافڵ تاڵه‌بانی لێی به‌رپرسیاره، چونكه ئه‌و نه‌یتوانیووه ئیداره‌یه‌كی باشی سلێمانی بكات.