
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە بەغدا، لە وێسگەی یەکەمی سەردانەکەیدا سەرۆکی حکومەت لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
دوای گەیشتی بۆ بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا رایگەیاند: “گهڕاینهوه بۆ بهغدا و ئامادهین لهگهڵ حكومهتی نوێی عێراق كاربكهن بۆ ئهوهی داهاتوویهكی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گهلهكهمان بونیادبنێین”.
پێشتر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، مەسرور بارزانی لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبووسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.