
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/1/2023، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، “دوابەدوای راگەیاندنی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت، لەسەر داوای وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بە نووسراوی ژمارە 1314 لە 7/11/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دا بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو منداڵانەی لە خانەکانن و كه تەمەنیان دەگاتە سەرو 18 ساڵ و لە خانەکان نامێنن، هه‌روه‌ها بۆ ئەو ئافره‌تانه‌ی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشە لێکراون و پاش چارەسەری کێشەکانیان کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە.”