نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جووتیار عادل:لێکتێگەیشتن لە نێوان حکوومەتی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان

جووتیار عادل:لێکتێگەیشتن لە نێوان حکوومەتی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/1/2023، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ ورده‌كاری و سه‌ردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکات.

گوته‌بێژی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، “چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی بودجه‌ و كێشه‌ی نه‌وت و بابه‌ته‌ داراییه‌كان، هه‌ر كاتێكیش پێویست بێ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین”

سه‌باره‌ت به‌ كاتی سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ غدا، جووتیار عادل، رایگه‌یاند: “چاوه‌ڕێی دیاریكردنی واده‌یه‌كین له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، بۆ گفتوگۆكردن و چاره‌سه‌ریی بابه‌ته‌كانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پرسی پێشمه‌گه‌ و نه‌وت و بودجه‌ و بابه‌ته‌ داراییه‌كان.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، «لێکتێگەیشتن لە نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی هەیە بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان».

جووتیار عادل باسی له‌وه‌ش كرد، “ئێمه‌ وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رشدین له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق.”

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *