
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى عێراقى بڵاویكردۆته‌وه، سبەینێ سێشه‌ممه له‌نۆ پارێزگا بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆركردنى هه‌ریه‌ك له‌قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران‌و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبى پشوى فه‌رمى ڕاگه‌یه‌نراوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانى (بەغدا، بەسرە، دیاله، زیقار، کوت، موسەنا، دیوانیە، بابل‌و نه‌جه‌ف) پشوى فه‌رمیان بۆ ڕۆژى سێشه‌ممه 3ى 1ى 2023 ڕاگه‌یاندوه.