نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خێزانی ئەو پزیشک و کارمەندانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە قەرەبوو دەکرێنەوە

خێزانی ئەو پزیشک و کارمەندانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە قەرەبوو دەکرێنەوە

بڕی پێنج ملیۆن دینار وه‌ك مینحه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ خه‌رجده‌كرێت، كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌ ئیمزای ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوان ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، وه‌ك مینحه‌ بڕی 5 ملیۆن دینار ده‌درێته‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پزیشك و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستیانه‌ی، كه‌ به‌ كۆرۆنا له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بۆ یه‌كجار مینحه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م (89) ناو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌، كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ خانه‌واده‌كه‌یان خه‌رجده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا 465.485 كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتوون و 7467 كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *