
ئەمشەوی چوارشەممە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، هۆكاری تێكچوونی دۆخی سیاسیی عێراقی بۆ بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگاكانی عێراق گەڕاندەوە و پشتیوانیشی بۆ وتارەكەی موقتەدا سەدر دەربڕی.
زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە ئەو سكاڵا بێ بنه‌مایانەی لەپێناو راگرتنی پڕۆژه‌ی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا له دادگا تۆمار كران، بوونە هۆكاری دروستبوونی ئەو تەنگژە سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییەی باڵی بەسەر عێراقدا كێشاوە.
هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە موقته‌دا سه‌در راست ده‌كات، چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری، یاسا و بۆچوونی گه‌ل.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە