
بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر تۆڕى كاره‌باى نیشتیمانى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌پێنج ناوچه‌ى سنورى پارێزگاكه تاوه‌ره‌كانى كاره‌با ده‌دزرێن”.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووه، “له‌سنورى ناحیه‌ى ته‌كیه بەفیشەک فنجانى تاوه‌ره‌كان شکێنراوەو ته‌له‌كانیش برینداركراون، بەوەش مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لەوێستگەی غازی چەمچەماڵەوە بۆ ناوچەی گەرمیان‌و سلێمانی دەگوازێتەوە، به‌كه‌وتنى ئه‌و هێڵانه‌ش شارى سلێمانى‌و گه‌رمیان بێ كاره‌با ده‌بن”.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی وتویه‌تى:”بەداخەوە ماوەیەکە دیاردەی بردن‌و لێکردنەوەی ئاسنی تاوەرەکان جارێكى دیكه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و تائێستاش نزیکەى (100) تاوەر ئاسنه‌كانى دزراون، ئەوەش مەترسی دروستدەکات بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کەهێڵی زۆر ستراتیژی‌و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە