نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فۆڕمی سەرەتاییی دابەشکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نێشتەجێبوون بۆ کڕێنشینان بڵاو کرایەوە

فۆڕمی سەرەتاییی دابەشکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نێشتەجێبوون بۆ کڕێنشینان بڵاو کرایەوە

دەستەی وەبەرھێنان فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ سودمەندبوون لە٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاو دەکاتەوە، بۆ ئەوەی کرێنشینان زانیارییان لەسەر پڕۆسەی خۆتۆمارکردنەکە ھەبێت و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ناوتۆمارکردن دەست پێ بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی وەبەرھێنان کە کۆپییەکی بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە و تێیدا ھاتووە کە دەستەی وەبەرھێنان فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێت لەو ٢٠ ھەزار یەکەیەی کە بۆ کرێنشینانە، سوودمەند بن، بەردەست دەخات بۆ بەرچاوڕوونی پڕۆسەی ناوتۆمارکردنەکە و لە خوارەوە دەتوانن سوود لە فۆڕمەکە وەرگرن کە زانیارییەکی سەرەتایییە بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویست.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، دەستەی وەبەرھێنان بەردەوامە لە داڕشتن و دروستکردنی فۆڕمەکە بە شێوەیەکی تەندروست و بەبێ ھیچ کەموکووڕییەک.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە دەستەی وەبەرھێنان و دامەزراوەی “کان” دوو ھەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەکەن و ھەفتەی داھاتووش فۆڕمەکە بە شێوازی ئەلکترۆنی و بە ئۆنڵاین لەژێر چاودێریی دەستەی وەبەرھێناندا لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەست دەبێت.

هەر لەو بارەیەوە، ھێمن ھەینی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئەوە فۆرمێکی سەرەتایییە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان زانیارییان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرمەکەوە هەبێت و ھەفتەی داھاتوو فۆرمەکە بۆ پڕکردنەوە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت بە سەرپەرشتیی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان.”

لینکی فۆڕمەکە لە ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەیجی دەستەی وەبەرھێناندا دادەنرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *