
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند، كاتژمێر 9:35 خوله‌ك له رێگه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – پیرمام هێرشكرایه سه‌ر هه‌ولێر، خۆشبه‌ختانه 3 هاووڵاتی به سووكی بریندار بوون.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دڵنیایی به خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ده‌ین ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن، به چاوكراوه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ن.
خۆشناو گوتی: “تیرۆریستان ناتوانن زه‌فه‌ر به هه‌ولێر ببه‌ن، پێویسته حكومه‌تی عێراقی چاره‌سه‌ری ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان بكات، كه گرووپ و میلیشیاكان ئه‌و شوێنانه به‌كار ده‌هێنن تاوه‌كو له ریگه‌یه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر”.
ده‌شڵێت: “حكومه‌تی عێراق ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌سه‌ر شانه رێكه‌وتنی ئه‌منی له‌باره‌ی ئه‌م ناوچانه‌وه بكات، تاوه‌كو ئه‌و میلیشیانه هێرشی تیرۆریستی له‌وێوه ئه‌نجام نه‌ده‌ن”.