پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت دوورە لە راستی و سەلامەتە
پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە سۆشیاڵ میدیا وابڵاوکراوەتەوە گوایە (سلێمان هەڵشۆیی) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام تۆمەتبار (سلێمان هەڵشۆیی) سەلامەتە و هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ خۆکوشتن و زیان گەیاندن بەخۆی.”
ئەوەش هاتووە، “ئەو دەنگۆیانە مەرامێکی لە پشتە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە.”
ئەوەش خراوەتەڕوو، “بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە هەواڵی نادروست لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە