نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فراكسیۆنی پارتی: حزبی خۆسەپێن کەمتەرخەمە لە دۆخی مووچەی سلێمانی و هەڵەبجە

فراكسیۆنی پارتی: حزبی خۆسەپێن کەمتەرخەمە لە دۆخی مووچەی سلێمانی و هەڵەبجە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ‎فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەكی لەبارەی دۆخی مووچەخۆران و خانەنشینان لە هەڵەبجە، سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە “‎وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبارەی دۆخی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی و هەموو مانگێک بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوخۆیی چەندین دیمەنی تراژیدی و خەمهێن دەبینین و لەم بابەتەدا بەتەنها بەنیگەرانییەک بێدەنگ نابین و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان له‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت”.

دەشڵێ “‎ئێمە ڕاستەوخۆ لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە ئیدارەی ناوخۆیی سلێمانی و حزبی خۆسەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین و نازانین خەڵکی مووچەخۆر و بەتەمەن گوناهیان چییە کە باجی گەمەی سیاسی ناشیرینی ئەوان بدەن”.

لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا هاتووە “‎لێرەشەوە لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخە و بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک و باجی به‌رپرسانی دۆخی ئه‌م سنووره‌ باجی بێباكیان ده‌ده‌ن”.

بەپەلە

لەوەزارەتی ناوخۆوە، ڕێنمایی نوێ و گرنگ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، کۆمەڵێک ڕێنمایی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *