نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی کاتی دەوامی زانکۆکانەوە لە مانگی رەمەزاندا بڕیاری دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی کاتی دەوامی زانکۆکانەوە لە مانگی رەمەزاندا بڕیاری دەرکرد

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی– ەوە:
وێڕای پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان، بەفەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە:
١/ کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک سەعات.
٢/ سەعات ٩:٠٠ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت.
٣/ کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو سەعات، بۆ ئەو وانانەی دوو سەعاتی و سێ سەعاتین.
٤/ دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆ بەڕێزەکان بۆ ڕەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەوێتە کاتی بەربانگ بە شێوەیەک لەهەمو حاڵەتیکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیو سەعات پێش بەربانگی ئیواران کۆتاییان پێ بێت.

بەپەلە

ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *