نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / موقتەدا سەدر: ئەوانەی بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد بە دەستکەوت هەڵنەخەڵەتان

موقتەدا سەدر: ئەوانەی بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد بە دەستکەوت هەڵنەخەڵەتان

کەمێک پێش ئێستا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا دەڵێ” سوپاس بۆ ئەوانەی ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بوو لە خۆشەویستیان بۆ عێراق، سوپاس هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان، سوپاس ئیمتیداد، سوپاس نەوەی نوێ، سوپاس برایانی سەربەخۆ، ئەوانەی کە هەڕەشەکان نەیتۆقاندن و هەڵڕشتنی پارەش نەیخەڵەتاندن”.

سەدر دەشڵێ: “کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دووبارە دەبێتەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دووبارە پەیوەندی دەکەن بە تێکەڵەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاشکۆیی”.

رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە: ” سەلماندمان کە هیچ شوێنێک بۆ پشک پشکێنە نییە”.

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *