نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / کۆڵبەرێک بەھۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا

کۆڵبەرێک بەھۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت لە پارێزگای ورمێ بە ناوی محەمەد ئۆمێدوار لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی سەردەشت و لە نزیک گوندی دۆڵەبی بە ھۆی سەرماوە گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرە تەمەنی ٤٦ ساڵە و باوکی دوو منداڵ بووە.

ساڵانە دەیان کۆڵبەر لە ڕێگە سەخت و پڕمەترسییەکانی سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و گیان لە دەستدەدەن و مانگی ڕابردووش ١٧ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *