
سەرۆکی فەرمانگەی مێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردتان،لە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان بۆ قەتەر لەسەر بانگێشتی میری قەتەر، گفتوگۆ لەسەر وەبەرهێنانی قەتەر لە کوردستان و هەناردە کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی کوردستان بۆ قەتەر ،کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر و پرسی سیاسی و ئەمنی گفتوگۆیان لەسەر کرا.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کودستان، بە چرکە ڕاگەیاند:”لەسەر بانگێشتی فەرمیی ئەمیری قەتەر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری سەردانی قەتەریان کرد،دیدارییان لەگەڵ ئەمیری قەتەر و سەرۆک وەزیرانی قەتەر هەروها لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری وزە.”.
سەفین دزەیی وتیشی:” کۆی دیدار و کۆبونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان و بەرپرسانی باڵای قەتەر، گفتوگۆ لەسەر باردۆخی ئەمنی و سیاسی و ناوچەکە بەگشتی کراوە”.
دزەیی دەڵێ:” بەشێوەیەکی گشتی و فراوان گفتوگۆ کرا لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنانی قەتەری لە کوردستان، ڕێکەوتن هەبوو کە لیژنەیەکی تەکنیکی پێکدەهێندرێت بە مەبەستی، گفتوگۆی زیاتر و لە چ بوارێک کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی قەتەری دەتوانێت وەبەرهێنان بکەن بازاڕی کوردستان چی پێویستە”.
هەروەها دەڵێ:” قسە لەسەر کشتوکاڵی کوردستان کراوە لەوەی لە خواردەمەنی و بەرهەمی کشتوکاڵ هەناردەی بەزاڕی قەتەر بکرێت”.
دەڵێ:” دیدارەکان دۆستانە بوون و بڕیاردرا ئەم جۆرە دانیشت و دیدارانە بەردەوامیان پێبدرێت، ساڵانی سەرۆکی کوردستان و سەرۆک وەزیران سەردانی قەتەریان کردووە، شاندی باڵای قەتەریش سەردانی کوردستانیان کردووە”.
زیاتر زنیاریدا و وتی:” لە کۆبونەوەکانی مەسرو بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر باس لە کردنوەی کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە کوردستان کرا”.