
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: گەورەترین سەرچاوەی ئێمە خەڵك و گەنجانی کوردستانین و دەمەوێت سود له تواناکانیان وەربگرین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دهوحە سەردانی دامەزراوەی قەتەری كرد و لە تویتێکدا نووسیویەتی: “یەکەمین سەردانم بۆ دامەزراوەی قەتەر بوو، بۆ بینینی رۆڵ و کاریگەییەکانی دامەزراوەکە لە لێکۆڵینەوە، پەروەردە و دەستپێشخەرییە گرنگەکانی. سەرسام بووم بە تواناکانی دامەزراوەی قەتەر، لە تێهەڵکێشکردنی سامانە کولتوورییەکان لەگەڵ نوێگەری.”
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ: “گەورەترین سەرچاوەی ئێمە خەڵك و گەنجانی کوردستانین. دەمەوێت هاوکاربم لە سود وەرگرتن لە تواناکانیان.”