نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەدر: رۆڵی پەرلەمان بۆ چاکسازی و چاودێری چالاک بکرێت

سەدر: رۆڵی پەرلەمان بۆ چاکسازی و چاودێری چالاک بکرێت

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، پێویستە پەرلەمان رۆڵی چالاکیی خۆی دەستپێبکات و رێگە لە هەموو دەستوەردانێکی حیزبی و سیاسی دەسەڵاتی دادوەری بگرێت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات پەلەبکات لە پێکهێنانی حکومەتی چاکسازی و حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی ، هەروەها داوا دەکات رۆڵی پەرلەمان چالاک بکرێت بۆ رێگری لە دەستووەردانی حزبی لەکارەکانی دادگا.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێشەممە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەشکردووە، کاری پەرلەمان تەنها پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکە نیە، بەڵکو دەبێت پەرلەمان کار بکات بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پرۆسەی چاکسازی و چاودێری چالاکتر بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لەپەرلەمان دەکات پەلەبکات لە پێکهێنانی حکومەتی چاکسازی و حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، هەروەها داوا دەکات لیژنەکانی پەرلەمان چالاک بکرێن و هەرکەسێک گومانی گەندەڵی لەسەر بوو، بانگ بکرێت بۆ لێپرسینەوە جا ئەگەر لەهەر پلە و پۆستێکدا بێت.

رێبەری رەوتی سەدر باسی لەوەشكردووە، داوا دەکات پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەزوترین کات دەستپێبکەنەوە و ئەو پڕۆژانەش کە بەهەر هۆکارێک دواکەوتوون لێپرسینەوە لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیاکاندا بکرێت، هەروەها داوا دەکات رۆڵی پەرلەمان چالاک بکرێت بۆ رێگری لە دەستووەردانی حزبی لەکارەکانی دادگا.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *