نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسی هەولێر: ژنێک رەنگی قژ و چاوی دەگۆڕێت و دزی لە شەش زێڕەنگر دەکات

پۆلیسی هەولێر: ژنێک رەنگی قژ و چاوی دەگۆڕێت و دزی لە شەش زێڕەنگر دەکات


هێزەکانی پۆلیسی هەولێر، ئافرەتێکیان دەستگیر کرد، کە دزی لە شەش زێڕنگەری هەولێر کردووە، زێرەکانی فرۆشتووە و ویستویەتی لە هەولێر بڕوات.

موقەدەم هۆگر عەزیز: “ئەو ئافرەت لەکاتی دزیکردن دووجار شێوەی خۆی گۆڕیوە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک چەند جارێک دزیکردووە، دوای دەستنیشان کردنی شوێنی نیشتەجێبوونی و توانیمان ئافرەتەکە دەستگیر بکەین”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، راشیگەیاند: “لەکاتی لێکۆڵینەوەکان ئەو ئافرەتە دانی نا بە تاوانەکەی کە لە شەش شوێن زێڕی دزیوە، جارێک لەناو بازاڕی قەیسەری و پێنج جاری دیکەش لە بازاڕی عەنکاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “دەرکەوتووە کە 15 پارچە زێری دزیوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکدەخەین، ئەو کەسانەی داوای یاساییان لەسەر ئەو کەسە هەیە، سکاڵاکان تۆمار بکەن و رێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر”.

روونیشکردەوە: “ئەو ئافرەتە تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی سووریایە، بە تەنیا لە یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون هەولێر دەژیت، زۆربەی زێڕەکانی فرۆشتووەتەوە و پارەکەی رەوانەی وڵاتی سووریا کردووەتەوە، بە نیازبوو لەم ماوەیەدا سەفەر بکات و لە هەولێر بڕوات”.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *