
لە گوندی ئەحمەد کلوان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، هاوڵاتیەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی چرکە كه لە هێزە ئەمنیەکانی سنوری پێنجوێن وەریگرتووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنوری گوندی ئەحمەد کلوان لە قەزای پێنجوێن بەهۆی پێدا تەقینەوەی مینەوە شوانێک گیان لەدەست داوه.
لەزانیارییەکاندا ئهوهش هاتووە، له رێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس توانراوە تەرمی هاوڵاتیەکە بهێنرێتەوە دەرەوە لەناو مینەکانداو، تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن کراوە.

چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە