
لیز ترۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا رایگه‌یاند، ڕوسیا ده‌بێت فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران له سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵندا.
لیز ترۆس له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ڕوسیا به ڕونی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ گرتوه، ده‌بێت فشار بخاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ره‌خنه‌شی له‌مینسك گرت و به‌هه‌ڵكشانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان تۆمه‌تباری كرد و وتی، “ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕوسیا هۆكاری سه‌ره‌كی دروستكردنی قه‌یرانه‌كه و تێكچونی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا باسی له‌وه‌شكرد، “وڵاته‌كه‌ی شان به شان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه و هێزه‌كانیشیان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵندا ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی سنور له‌گه‌ڵ بیلاڕوسیا.