نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی عەتا سەراوی.. دەیەوێت بەهێرش بۆسەر حزبمان و هەڤاڵ مەسرور بارزانی پشکی بەرکەوێت لە سەرکردە ژەهراوییەکانی حزبەکەی

پارتی عەتا سەراوی.. دەیەوێت بەهێرش بۆسەر حزبمان و هەڤاڵ مەسرور بارزانی پشکی بەرکەوێت لە سەرکردە ژەهراوییەکانی حزبەکەی

بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وه‌ڵامێك بۆ عه‌تا سه‌راوی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، تێیدا رایگه‌یاند، خۆنواندن له‌سه‌ر حیسابی پارتی
سه‌نعه‌تێكی هه‌رزان و به‌سه‌رچووه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئەم ئێوارەیە، كه‌سێك به‌ ناوی عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌ زمان و ئاستێكی نزمی ده‌ربڕین كه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ عه‌تا خۆی و هاوشێوه‌كانی بوه‌شێته‌وه‌، چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕه‌وای خسته‌ پاڵ پارتیمان و ھەڤاڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌م چه‌ند دێڕه‌، وه‌ڵامی عه‌تا نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نیه‌ كه‌ قسه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كانی بنه‌ما و كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه‌، یان هه‌ر له‌ بنه‌مادا خۆی خاوه‌نی سه‌نگ وقورساییه‌ك بێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ عیبره‌ت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆش پێیانوایه‌ ده‌توانن به‌ جنێو و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ به‌ پارتی و سه‌ركرده‌كانی ده‌بنه‌ شتێك و بازاڕیان گه‌رم ده‌بێته‌وه‌.

ئاشكرایه‌ كه‌ به‌م تۆمه‌ت و قسه‌ بێ بنه‌مایانه‌، ناوبراو ده‌یه‌وێت فه‌زیحه‌ت و تاوانی گه‌وره‌ی ژه‌هرخواردكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه‌، دووریش نیه‌ خۆی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ژه‌هرفرۆشه‌كان دانابێت، به‌ڵام با بزانێت نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی، بگره‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆی، باش ده‌زانن عه‌تا سه‌راوی كێیه‌ و چیه‌ و چه‌ندی له‌ باردایه‌، بۆیه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سه‌نعه‌ته‌ كۆنه‌ هه‌رزانه‌كه‌ی په‌لاماردانی ناحه‌قی پارتی، چه‌ند دادی خه‌ڵكانی دیكه‌ی داوه‌، هه‌ر هێنده‌ش دادی ئه‌و ده‌دات.

ته‌نیا وه‌ڵامی ئێمە سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ت و قسانه‌، وه‌ك هه‌میشه‌، پارتی و دامه‌زراوه‌كانی په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ن و ناوبراو ده‌ده‌نه‌ دادگا، جا با له‌وێ دیفاع له‌ خۆی بكات و تۆمه‌ته‌كانی بسه‌لمێنێت.

ڕه‌نگه‌ خراپیش نه‌بێت گه‌ر له‌ كۆتاییدا نه‌سیحه‌تێكی بكرێت: به‌خۆبادان و قسه‌ی نزم و ڕه‌فتاری نابه‌جێ، كه‌س نه‌بووه‌ته‌ پاڵه‌وان، ناشبێت. ئه‌و جۆره‌ له‌ قسه‌كردن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌یه‌، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و په‌نجه‌ ڕاوه‌شاندنه‌، نه‌ك هه‌ر باویان نه‌ماوه‌ و كه‌س باوه‌ڕیان پێناكات، بگره‌ خه‌ڵك به‌ خۆنواندن و دواكه‌وتوویی ده‌زانن و گاڵته‌یان پێدێت.

بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان

3ـی 11ـی 

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *