
وەك هاوكاری بۆ هاونیشتیمانیانی كوردستان مەسروور بارزانی فەرمانی كردووە بە وەزارەتی كارەبا، لێخۆشبوونی 15% كارەبا بۆ هاونیشتیمانیان درێژبكرێتەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،دەڵێ ، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی 15%ی كرێی كاره‌با له هاوبه‌شه‌كان دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاسانكاریه‌ك بۆ هاوبه‌شه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و قه‌رزانه بده‌نه‌وه، كه له خزمه‌تگوزاری كاره‌با له‌سه‌ریان ماوه‌ته‌وه و گوتیشی: ئه‌و بڕیاره تا رێكه‌وتی 31ی 12ی ئه‌مساڵ كاری پێ ده‌كرێت.
گوتیشی: ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 2 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی كاره‌با ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام داهاتی ئه‌م كه‌رته له نێوان 250 بۆ 260 ملیۆن دۆلاره، واتا حكومه‌ت نزیكه‌ی ملیارێك و 700 ملیۆن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بۆ كاره‌با ته‌رخان ده‌كات
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە