نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: موژدەیەك بۆ شۆفێرانی پاس و تەكسیی حكومەت بانزینیان بۆ هەرزان دەكات

بەپەلە: موژدەیەك بۆ شۆفێرانی پاس و تەكسیی حكومەت بانزینیان بۆ هەرزان دەكات

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گفتوگۆ له‌باره‌ی سێ پرسی گرنگ كرا، له‌وانه‌ش تاوتوێكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی به‌ گشتی و به‌نزین به‌ تایبه‌تی.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جوتیار عادل گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و رێككاره‌ پێویسته‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین خرانه‌ڕوو و په‌نجه‌ له‌سه‌ر گرفته‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانیان دانرا.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت سه‌رله‌نوێ مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی به‌و كه‌س و لایه‌ن و كۆمپانیانه‌ ببه‌خشرێت، كه‌ ئاره‌زوویان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌یه‌.

هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی راسپارد، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن دیراسه‌یه‌ك له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندكردنی شۆفێرانی پاس و ته‌كسی له‌ڕووی نرخ و رێژه‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن و پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *