
وەزیری بارزرگانی..سیستەمێكی نوێ داندراوە بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاكان
وەزیری بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، سیستەمێکی ئەلکترۆنییان داناوە کە لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەو ڕێگەیەوە بە یەک ڕۆژ کۆمپانیا دادەمەزرێت.
وەزیری بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم، ڕایگەیاندووە: ”گۆڕانکاریمان لە چەند یاسایەکدا کردووە و سیستەمێکی ئەلکترۆنیمان داناوە، کە ئەو سیستەمە زۆری نەماوە تەواو بێت و کێشەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە لایەنی کات و تێچووشەوە زۆر کەم دەبێتەوە.”
کەمال موسلیم گوتیشی، ئەگەر ئەو سیستەمە بکەوێتە کار لە ھەرێمی کوردستان بە یەک ڕۆژ کۆمپانیا دادەمەزرێت.