نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بکوژانی پۆلیسەکەی لقی ١٢ـی پارتی ئاشکرابوون و دەستگیرکراون

بکوژانی پۆلیسەکەی لقی ١٢ـی پارتی ئاشکرابوون و دەستگیرکراون

بەیانی ئەمڕۆ هەینی 8 ى 10 ى 2021 ،  بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا:  ئەو پۆلیسەی لە رۆژانی رابردوودا کوژرا، بە پلانی پێشوەختە بووە، تاوانبارەکە پێش تاوانەکە ئامادەکاری کردووە و دواتر جێبەجێیکردووە.

 راشیگه‌یاند: تاوانبارەکە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری تەکسی بووە، کە پێش تاوانەکە بە لەزگە داپۆشیوە و ژمارەکەشی شاردووەتەوە و لۆگۆی تاکسییەکەشی لابردووە.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: دوای لێکۆڵینەوە، لە گوندی پاڵانیا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت کە تا ئەو کاتەش شوێنەواری لەزگەکە بەسەر رووی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە مابوو.

بەرزان عوسمان گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ راشیگه‌یاند: تیمەکانی بەڵگە و تاوان پاشماوەی خوێن و تاڵەموی کوژراوەکەیان بە بەشی ژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکە دۆزیەوە، هۆکاری تاوانەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کەسی لە نێوان تاوانبار و کوژراوەکەدا. 

 له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند: لەسەر رووداوەکە چوار کەس دەستگیرکراون، دوانیان بێ تاوانن و ئازاد دەکرێن، بەڵام هاوسەری کوژراوەکە و تۆمەتباری سەرەکی رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە، بەهۆی ئەوەی تاوانبارەکە پێشوەختە پەیوەندی بە هاوسەری کوژراوەکەوە کردووە و پێی وتووە کە مێردەکەت دەکوژم.

هه‌فته‌ی ڕابردوو تەرمی پۆلیسێکی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی سیروان، لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بە کوژراوی دۆزرایەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *