
لە چوارچێوەی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان، پرۆژەی سایلۆی گەرمیان کرایەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاشکرای کرد هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی گەرمیان بەرز دەنرخێنین.
جەلال نووری عەبدولقادر، لەبارەی گرنگیی پرۆژەکەوە گوتی، ئەم پرۆژەیە دەتوانێ هەلێکاری بەرچاو بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە بڕەخسێنێت و هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ڕای گەیاند خۆشحاڵین بە هاتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان و ئەم سەردانەش نیشانەی پشتیوانییەکی دیکەی حکوومەتە بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان.
ئاماژەی بەوەش کرد: “سایلۆکە توانای وەرگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە”.