
له سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بۆ دهۆك ئیداره‌ی زاخۆی ڕاگه‌یاند و له دهۆك به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی داناوه،له دانانی به‌ردی بناغه‌ی سایلۆی دهۆك سه‌رۆك وه‌زیران وتی، خاڵی سێیه‌مش پێویسته ژێر خانی ئابووری خۆمان بنیات بنێین، به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ین، سامانێكی سرووشتی زۆرمان هه‌یه و خه‌ڵكێكی به توانا‌مان هه‌یه،.
هاوڵاتی دهۆك شێخۆ ئه‌تروشی به چركه‌ی ڕاگه‌یاند:” كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی ته‌واوی به پارێزگای دهۆك داوه، له ته‌مه‌نی كورتی حكوومڕانی مه‌سرور بارزانی بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه دهۆك و ده‌وروبه‌ری،چاومان له‌وه‌یه ئه‌م حكوومه‌ته زیاتر خزمه‌تی شاره‌كانمان بكات.
كاروان باعدری هاوڵاتی له دهۆك بۆ چركه وتی:” ئێمه جووتیارین و هه‌میشه له پێگێشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵیمان خه‌می ساخ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان بووین،به‌ڵام له كابینه‌ی 9 به‌جدی ڕێگری كراوه له هاورده‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌كاتی پێگێشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ ،ئه‌وه‌ش هاوكار بووه كه جووتیاران بتوانن له بازار به نرخێكی زۆرباش به‌رهه‌مه‌كانیان بفرۆشنه‌وه.
وتیشی، دانانی به‌ردی بناغه‌ی سایلۆ هاوكاری زۆر باش ده‌بێت له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ساڵانه به‌رهه‌می گه‌نم و جۆمان لێوه‌ربگرێته‌وه،ئیدی كێشه‌ی گه‌وره‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمان نه‌جات ده‌بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە